پارتی لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر کوردستان داوای هەڵوێست لە پەرلەمان دەکات

:: PM:07:37:01/04/2026 ‌
لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق كۆبوونەوە. 

بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە دیدارەكە تاوتوێی چەند دۆسێیەكی سیاسی كرا لە نێویاندا ئیستحقاقی دەستووری و پێكهێنانی حكوومەتێك كە بتوانێت خواستی ئەم قۆناغە بەدیبێنێت لە سایەی ئاڵنگارییەكانی ئێستەدا.

هەر لە دیدارەكە باس لە بارودۆخی تەناهیی كرا لەسایەی ئەو بەئامانجگرتنە نە خوازراوەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، دووپاتیش كرایەوە لەسەر رەتكردنەوەی هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر ئاسایشی وڵات و دامەزراوەكانی.



وشە - وشه‌