حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران داوای كرد، پێویستە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، تاوتوێی سیناریۆ جیاوازەكانی بەردەوامبوونی جەنگ یان كۆتاهێنانی بكات و چاكسازیی سیاسیی ڕیشەیی و بەپەلەیش لە وڵات ئەنجام بدرێت.
حەسەن رۆحانی ئەوەیشی گوت، پاراستنی وڵات و ڕژێم داوامان لێ دەكات كە چاكسازیی سیاسیی ڕیشەیی و بە پەلە ئەنجام بدەین، زۆر گرنگە لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی سیناریۆی جیاوازی پێوەست بە بەردەوامبوون لە جەنگ یان كۆتاهاتنی، بە پشتبەستن بە چوارچێوەیەكی یاسایی بكات، بۆ ئەوەی پیلانگێڕییەكانی دوژمن شكستیان پێ بهێنرێت.
لە بەشێكی تری قسەكانی رۆحانی گوتی، تاكە سەرمایەی ئێمە بریتییە پشتیوانیی گەل، ئێستە گەلیش داواكاری هەیە و بە تەواوی لەو دۆخە ڕەشبینە، بۆیە پێویستە داواكانیان جێبەجێ بكەین، هاوكات ڕوونی كردەوە كە پێویستە پەند و وانە لە دانوستاندنەكانی پێشوو لەگەڵ ئەمەریكا وەربگرین، دوژمن دەیەوێ یۆرانیۆم لە خاكی ئێران بباتە دەرەوە و دوورگەكانی ئێران داگیر بكات، لەوانەیش دوورگەی خارگ، ئەمەیش ویستە خراپ و شاراوەكانی دوژمن دەردەخات.
ئهو داوا و ڕهخنهیهی رووحانی له كاتێكدایه له ههفتهی یهكهمی جهنگ دژی ئێران، سهرچاوهكان و میدیاكان باسیان لهوه دهكرد، كه رووحانی سهرپهرشتی كۆبوونهوهیهكی كردووه بۆ ئهنجامدانی كودهتا دژی ڕژێمی ئێران، بهڵام دواتر حهسهن رووحانی ئهمهی به توندی ڕهت كردهوه.