بە چڕی بۆردمانی كەرەج و شیراز كرا

:: PM:03:37:02/04/2026 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەچڕی بۆردمانی دوو شوێنی ئێران كرا و زیانی گەورە بەر هەردوو ناوچەی كەرەج و شیراز كەوت. 

میدیاكانی ئێران بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك ڕایان گەیاند، پردی ستراتیجیی B1 لە شاری كەرەج كە بە بەرزترین پرد دادەنرێت، كراوەتە ئامانجی هێرشێكی ئاسمانیی چڕ. 

لەلایەكی تریشەوە شیراز بەچڕی بۆردمان كرا، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، سێ درۆنی پێشكەوتووی ئەمەریكی و ئیسرائیلییان لە ئاسمانی شیراز خستووەتە خوارەوە.
 
بەگوێرەی راگەیەنراوی سوپای پاسداران، سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانی لە شاری شیراز كارا كراون و توانیویانە دوو درۆنی ئەمەریكی لە جۆری (MQ-9) بخەنە خوارەوە.
 
بەڵام تا ئێستە نە ئەمەریكا و نە ئیسرائیل هیچ كاردانەوە و لێدوانێكی فەرمییان لەبارەی خستنەخوارەوەی ئەو سێ درۆنە بڵاو نەكردووەتەوە.
 



وشە - وشه‌