دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە دوایین پەیاميدا دەڵێ، "لەگەڵ كەمێك كاتی زیاتر، بە ئاسانی گەرووی هورمز دەكەینەوە و نەوت دەردەهێنین ، سامانێكی زۆر بەدەست دەهێنین".
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان، دۆناڵد ترەمپ لە
پەیامێكدا كە لە ترووس سۆشیال بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ، "لەگەڵ كەمێك كاتی زیاتر، بە ئاسانی گەرووی هورمز دەكەینەوە و نەوت دەردەهێنین و سامانێكی زۆر بەدەست دەهێنین".
دەشڵێ، : ئەمە وەك بیرە نەوتێك دەبێت بۆ جیهان".
سەرۆكی ئەمەریكا هەموو تواناكانی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی ئەو گەرووە تەرخان كردووە، كە بە شادەماری بازرگانی جیهان دادەنرێت و لە شەڕدا ئێران وەك بەهێزترین كارتی گوشار بەكاری هێناوە.