كۆشكی سپی ئەمەریكا داوای كردووە بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2027 وەك بودجەی بەرگری دیاری بكرێت.
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی
نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، داوا دەكرێت بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دۆلار بۆ بودجەی بەرگری ئەمریكا تەرخان بكرێت لە ساڵی داهاتوودا.
ئەمەیش بە زیادەیەكە لە بودجەی بەرگری ئەم وڵاتە بە رێژەی 40% چونكە بودجەی ئەمەریكا بۆ ئەمساڵ 2026 نزیكەی 900 ملیار دۆلار بوو.
لە 28ی مانگی شوباتەوە ئەمەریكا شەڕی لە دژی ئوَران راگەیاندووە و بەگوێرەی هەندێك لە خەملاندنی نافەرمی تا ئێستە زیاتر 60 ملیار دۆلاری خەرج كردووە.