باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە لبنان رای گەیاند، ئەگەری هەیە ئێران و میلیشیاكانی هێرش بكەنە سەر زانكۆكانی لبنان بۆیە ئەمەریكییەكان ئاگادار دەكاتەوە و داوایان لێ دەكات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەیرووت راگەینراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هۆشداری دەدات و دەڵێ، "لەوانەیە ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەكانی زانكۆكانی لبنان بكەنە ئامانج" بۆیە داوا لە ئەمەریكیەكان دەكات بە زووترین كات لبنان جێبهێڵن.
لە دووی مانگی رابردوو میلیشیای حزبوڵا كە سەربە ئێرانە و لە لیستی تیرۆرە لە بەرژوەندی ئێران هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و لە وەڵامدا ئیسرائیل بەردەوام بۆردمانی پێگەكانیان لەناو لبنان دەكات و سوپای ئیسرائیلهێرشێكی سنوورداری زەمینیشی بۆ سەر لبنان ئەنجام داوە.