بە درۆن و مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی فڕۆكەوانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، كە بە گرنگترین بكەی هێزی ئاسمانی عێراق دادەنرێت و فڕۆكەی ئێف 16ی تێدایە.
سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان بە درۆنێك هێرش كرایە سەر بنكەی هێزی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام هێرشەكە پووچەڵ كراوەتەوە و درۆنەكە لە دەرەوەی بنكەكە كەوتووەتە خوارەوە.
هاوكات سەرچاوەیەكی تر بە كەناڵی وان نیوزی راگەیاند، جگە لەو درۆنە هێرشێكی تر بە دوو مووشەك كراوەتە سەر بنكەكە بەڵام تێكشكێنراون و پاشماوەی مووشەكەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتوونەتە خوارەوە.
بنكەی بەلەد كە لە هەشتەكانی سەتەی رابردوو دامەزراوە، بە گرنگترین بنكەی هێزی ئاسمانی عێراق دادەنرێت و فڕۆكەی ئێف 16ی تێدایە و چەندان جاری دیكەیش هێرشی كراوەتە سەر و میلیشیاكانی عێراقیش كە سەربە ئێرانن لە پشت ئەو هێرشانەن.