دوای هێرشەكەی سەر دەروازەی سنووری شەلامجە، عێراق بە فەرمی دەروازەكەی داخست، میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق كوێت بە سەرچاوەی هێرشەكە تۆمەتبار دەكات.
ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان،
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رای گەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەی كراوەتە سەر دەراوزەی سنووری شەلامجە، دەراوزەكە داخراوە و لە هێرشەكەیش كەسێك كوژراوە و پێنج كەسیش بریندارن.
هاوكات عودەی عەوادی پەرلەمانتاری عەسائیبی ئەهلی حەق كە خۆیان بە "سادقوون" دەناسێنن، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و كوێت بە سەرچاوەی ئەو هێرشانە دەزانێت و تۆمەتباری دەكات، هەڕەشەیش لە كوێت دەكات و دەڵێ، "ئەم كارانە زیانی بۆ هاووڵاتییانی خۆی دەبێت".
دەروازەی شەلامجە بە یەكێك لە دەروازە گرنگەكان دادەنرێت كە عێراق بە ئێران دەبەستێتەوە، لە ماوەی رابردوودا هاوكاریی سەربازی لەو دەروازەیەوە بۆ ئێران رەوانە كراوە.