یەكێك لەو بابەتانەی بووبووە كێشە لە گفتوگۆ نەوتییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان، ناكۆكی بوو لەسەر شایستەی دارایی كۆمپانیا بیانییەكانی كار لە كێڵگەكانی نەوتی هەرێم دەكەن، بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێم لەسەر هەڵپەساردنی گفتوگۆكی پێوەست بەو شایستە داراییانە تا كۆتاهاتنی شەڕ ئێران رێك كەوتوون.
لە میانی
گفتوگۆكان لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیا، چەند كێشەیەك سەبارەت بە شایستەی دارایی كۆمپانیا نەوتییەكانی لە هەرێم كار دەكەن وەك خەرجی بەرهەمهێنان و كرێی گواستنەوە و میكانیزمی فرۆشتنی نەوتەكە لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و گەرەنتی دانەوەی قەرزی كەڵەكەبووی كۆمپانیاكان هەبوو.
سەرچاوەكە گوتی، رێككەوتنەكە دووبارە تاوتوێكردنەوەی تێچووی نۆژەنكردنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێم لە لایەن كۆمپانیا نەوتییەكان دەگرێتەوە، بەشێوەیەك نەبێتە بارگرانیی زیاتر لەسەر گەنجینەی دەوڵەت، هاوكات مافی دارایی ئەو كۆمپانیایانە بپارێزێت لەسەر بنەمای نرخی بۆ ئەو مەبەستە لە دنیا دانراوە، دووپاتی كردەوە بۆ تەواوكردنی وردەكارییەكان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان، رێككەوتن كراوە بۆ هەڵپەساردن و دواخستنی هەر رێككەوتن و لێكگەیشتنێكی نوێ لەو دۆسیە تا كۆتاهاتنی شەڕی ئێران.