هەڵمەتە سەربازییە هاوبەشەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران چووەتە ناو شەشەم هەفتە و بەردەوامە، هەر لە سەرەتای هەڵمەتەكەوە ئیسرائیل سەرنجی خستووەتە سەر كوشتنی بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران و ئەوان یەكێك بوونە لە ئامانجە سەرەكییەكانی، ئەمڕۆ میدیاكانی ئێران كوژرانی بەرپرسێكی تری سەربازیی وڵاتەكەیان دووپات كردەوە.
وەك ئاژانسی
"میهر"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل عەمید مەسعوود زارع فەرماندەی كۆلێجی بەرگریی ئاسمانی لە سوپای ئێران كوژراوە.
شایەنی باسە لە 28ی سوباتی رابردوو لە یەكەم گوزری ئاسمانیی ئەمەریكا و ئیسرائیل، كۆبوونەوەیەكی فەرماندە باڵاكانی ئێران لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئەو وڵاتە كرایە ئامانج و خامنەیی و پۆلێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران كوژران، لەو ساتەوە، كە هەڵمەتەكە لە شەشەم هەفتەیدایە، پرۆسەی كوشتنی بەرپرسانی سوپای پاسداران ئامانجێكی سەرەكیی هەڵمەتەكەیە.