به‌رپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی دوا هۆشداری و زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئێران دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، گه‌رووی هورمز به هیچ شێوه‌یه‌ك دووباره ناكرێته‌وه، تا قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م زیانه مادییه‌كان به‌هۆی جه‌نگ دژ ئێران نه‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه و هۆشداری به ئێران دا، كه ڕێوشوێنی سه‌ربازی و بۆردمانی فره‌وان و قورس ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر تا سێشه‌م گه‌رووی هورمز نه‌كه‌نه‌وه و نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و هۆشدارییانه‌ی تره‌مپ، مه‌هدی ته‌بته‌بائی جێگری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له نووسینگه‌ی سه‌ركۆماری
ئێران گوتی، په‌نابردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وشه بازاڕییانه، به هۆی بێهیوایی و تووڕه‌یی زۆریه‌تی له ئه‌نجامی شكسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر گوتی، گه‌رووی هورمز ناكرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت، كه سیسته‌مێكی یاسایی نوێی دابنرێ و قه‌ره‌بووی ته‌واوه‌تی زیانه مادییه‌كانی ئێران بكرێته‌وه. كه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له دژی به‌رپا كراوه زیانی به‌ركه‌وتووه. ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی سه‌رانه له تێپه‌ڕینی هه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌بێت به گه‌رووه‌كه‌دا.
پێشتریش به‌رپرسانی ئێران باسیان له سه‌پاندنی باج و سه‌رانه به‌سه‌ر هه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌كرد، كه به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی توندی حكوومه‌ت و وڵاتان و كۆمپانیاكانی كارگۆ و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی لێ كه‌وته‌وه.