هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، كە چووەتە ناو شەشەم هەفتەوە و لە كۆتاهاتنی وادەی دیاریكراو بۆ ئێران بۆ كردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز نزیك دەبێتەوە، ئەمەریكا لە رێگەی پاكستانەوە پێشنیازی ئاگربەستێكی كاتی و كردنەوەی گەرووی هورمزی كردووە، ئەمڕۆ میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە ئێران وەڵامی پێشنیازەكەی داوەتەوە.
ئاژانسی
"ئێرنا"ی ئێرانی لە باسی وەڵامەكەی ئێران بۆ پێشنیازێكی ئەمەریكا بۆ ئاگربەست كرد، كە لە رێگەی پاكستانەوە پێشكەش ئێران كراوە و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ و تیمێكی ئەمەریكی پێی هەستاون، ئاماژەی كرد كە ئێران وەڵامی پێشنیازەكە رادەستی پاكستان كردووە.
زیاتر هاتووە، لە داواكارییەكانی ئێران بۆ رازیبوون بە پێشنیازەكە، كۆتاهێنان بە شەڕ و ململانێ لە ناوچەكە و دانانی پرۆتۆكۆلێك بۆ هاتوچۆیەكی ئاسایی بە گەرووی هورمز، لە بەرانبەر ئاوەدانكردنەوەی ئێران و لابردنی سزاكانی سەری، بۆیە بۆ وەستانی شەڕەكە، دەبێت وەستانێكی بەردەوام بێت و رێز لە داواكارییەكانی بگیرێت.
میدیاكانی ئێران ئاماژەیان كرد كە تاران وەڵامی پێشنازەكەی ئەمەریكای لەبارەی كۆتاهێنان بە شەڕ داوەتە پاكستان كە لە 10 خاڵ پێك هاتووە، وەك ئاژانسی "ئێرنا"، باسی كرد، دوای دوو هەفتە لە پێداچوونەوەیەكی گشتی لەسەر باڵاترین ئاست، ئێران وەڵامی پێشنیازێكی ئەمەریكی بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ رادەستی پاكستان كرد.
ئاژانسەكە لە سەرچاوەیەكی گواستەوە، وەڵامەكەی تاران لە 10 بڕگە پێك هاتووە، لەسەر بنەمای ئەزموونی پێشووی داڕێژراوە، ئاگربەستی كاتی رەت كردووەتەوە و دووپاتی لەسەر كۆتاهێنانی یەكجارەكی بە شەڕ و رێزگرتنی داواكارییەكانی كردووەتەوە، لە داواكارییەكانی ئێران، كۆتاهێنان بە شەڕ و ململانێكان لە ناوچەكە و دیاریكردنی پرۆتۆكۆلێك بۆ تێپەڕبوونی ئاسایی و سەلامەت بە گرووی هورمز و ئاوەدانكردنەوە و لابردنی سزاكانی سەر ئێران.