ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند کە فەرماندەیەکی باڵای لە ناو "فەرماندەییی سەربازیی هاوبەشی باڵای ئێران" کردووەتە ئامانج، دووپاتیشی کردەوە کە لە ئێستەدا سوپا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنە بۆ ئەنجامەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە.
لە ڕاگەیەنراوێکی سوپای ئیسرائیلدا کە دەست "وشە" کەوتووە، هاتووە، گرنگترین پێگەی ئێرانمان بۆ بەرهەمهێنانی سیستەمەکانی سۆنار و ئاشکراکردنی ژێرئاو لێ داوە و بەردەوامین لە لێدانی توانا سەربازییەکانیان.
لە لایەکی ترەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس چەند زانیارییەک بڵاو کراونەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن، بۆردمانەکە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە باڵاکانی ڕژێمی ئێرانی لە شاری کەرەج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت کردووەتە ئامانج.
هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی تاران چالاک کراوە، ئەوەش دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای پایتەخت.