پزیشکیان: ئاگربەست لە لبنان مەرجێکی سەرەکیی پلانەکەی ئێرانە

:: PM:08:44:08/04/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسانی 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرکۆماری ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان، دووپاتی کردەوە کە ئێران وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە و ئاگربەست لە لبنان مەرجێکی سەرەکیی پلانەکەی ئێرانە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێرانی، پزیشکیان لەو پێوەندییەدا ڕای گەیاندووە کە دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز بەندە بە وەستاندنی تەواوەتیی هێرشەکان.

لە بەرانبەردا، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان دووپاتی کردەوە کە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لبنان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا بوەستێنرێن.


وشە - پۆڵا مەحموود