ئەمڕۆ پێنجشەم 24ی تشرینی یەکەمی 2024، لە بەیاننامەیەکی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوێتدا هاتووە، وەزارەتی بەرگریی کوێت ڕای گەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانی، ڕووبەڕووی بۆردمانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانە بووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو دەنگانەی لە ناوچەکان بیستراون، دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ئۆپراسیۆنانەی کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەرانبەر بە ئامانجە دوژمنکارییەکان ئەنجامی داون بۆ تێکشکاندنیان.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی کوێت دووپاتی کردەوە و داوای لە گشت هاووڵاتییان کرد کە بەتەواوی پێڕەو لە ڕێنوێنییەکانی تەناهی و سەلامەتی بکەن کە لەلایەن دەزگا پێوەندیدارەکانەوە دەردەچن.