گوتەبێژی سوپای كوێت رای گەیاند، ئەمڕۆ ئێران هێرشێكی بۆ سەر پاسەوانی نیشتمانی كوێت ئەنجام داوە و ژمارەیەك سەرباز بەر هێرشەكە كەوتوون.
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان لە كاتێكدا چەند سەعاتێكی تر دانوستاندنی ئەمەریكا و ئێران لە پاكستان بەڕێوە دەچێت، سوپای كوێت لە زاری گوتەبێژەكەی ئاشكرای دەكات ئێران هێرشی كردووەتە سەر دامەزراوەكانی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە ئێران هێرشی كردووەتە سەر دامەزراوەكانی پاسەوانی نیشتمانی كوێت و ژمارەیەك سەرباز بەر هێرشەكە كەوتوون.
لە كاتی بەڕێوەچوونی شەڕی 40 رۆژەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، سوپای ئێران بە پاساوی لێدانی بەرژوەندییەكانی ئەمەریكا هێرشێكی چڕی كردە سەر وڵاتانی كەنداو.