ترەمپ: هۆكاری مانەوەی سەركردەكانی ئێران دانوستاندنە

:: PM:07:52:10/04/2026 ‌
ترەمپ: 
ئێران هیچ كارتێكی بە دەست نەماوە گەرووەكان نەبێت
هۆكاری مانەوەی سەركردەكانی ئێران دانوستاندنە
ئەگەر دانوستاندن شكستی هێنا چەك بەكاردەهێنین
چەكی پێشكەوتوومان ئامادە كردووە 


دۆناڵد ترەمپ هۆشداری لە شكستی دانوستاندن دەدات و دەڵێ‌، "تاكە هۆكارێك بۆ مانەوەی سەركردەكانی ئێران لە ژیان ئەوەیە دانوستاندن بكەن".

 ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری لە شكستی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەدات كە لە پاكستان بەڕێوە دەچێت و دووپاتی دەكاتەوە تاكە هۆكارێك بۆ مانەوەی سەركردەكانی ئێران دانوستاندنە. 

ترەمپ باسی لەوە كردووە،  ئێستە سوپای ئەمەریكا كەشتییەكان پڕ لە تەقەمەنی دەكات و چاكترین چەك ئامادە دەكرێت، دەشڵێ‌، "ئەگەر نەگەیشتینە رێككەوتن ئەو بەكاری دەهێنین".

ئەمڕۆ لە پاكستان دانوستاندنی ئێران و ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت و ئەو دانوستاندن دوای ئەوە دێت ئەم دوو وڵاتە 40 رۆژ لە شەڕ دابوون. 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل