سەرۆک وەزیرانی پاکستسن رای گەیاند سبەی شەموو هەر دوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد دەست بە گتوگۆ دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باسی لە گرنگی گفتوگۆی ئێران و ئەمەریكا كرد و گوتی، "ئەوان ئاگربەستیان كردووە هەروەها ئامادەن بۆ ئەوەی بە رێككەوتن بگەن و شەڕ بوەستێنن".
سەرۆك وەزیرانی پاكستان دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی هەموو كۆششێك دەكات بۆ سەرخستنی دانوستاندن و گوتیشی، "سبەی دەست بە گفتوگۆ دەكەن".
ئەمڕۆ جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ گفتوگۆ بەرەو پاكستان بەڕێ كەوت، بەڵام تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەسەر شاندی ئێران بڵاو نەكراوەتەوە.