دەوڵەتی یاسا: لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە نابین و داوای دواخستنی دەكەین

:: PM:11:02:10/04/2026 ‌
هیشام روكابی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات ئاشكرای دەكات سبەی لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە پەرلەمانی عێراق ئامادە نابن و داوای دواخستنی دانیشتنەكە دەكەن.

هیشام روكابی ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسان پەیامێكی لە ئێكس بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ‌، "بە تێڕوانین لە بوونی ناكۆكی جەوهەری لە نێوان لایەن و پێكهاتەكانی پرۆسەی سیاسی، دەوڵەتی یاسا رای دەگەینێ‌ پشتیوانی دواخستنی دانیشتنی سبەی دەكات و تێیدا ئامادە نابێت، ئەمەیش وەك باوەڕێك بۆ پێویستبوونی رەخساندنی بارودۆخێكی ئەرێنی گرێنتی ئەنجامی بەرپرسانەی هەبێت لە خزمەتی بەرژوەندی وڵات بێت".

 بڕیارە سبەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوە بچێت و پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند ئامادەی دانیشتنەكە نابێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل