كەمێك لەمەوبەر دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق/ ئەوانەی بەشداری دانیشتنەكەیان كردووە/ بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوە دەبات بێ ئەوەی هیچ سازان و رێككەوتنێك لەسەر پۆستەكەدا هەبێت.
16 كەس كێبڕكێ لەسەر پۆستەكە دەكەن، هەریەكە لە لەتیف رەشید و ئاسۆ فەریدوون لە دوا چركەكانی كاندیدبوون كشانەوە.
چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە بۆ ئەو پۆستە یەكلا كەرەوە نەبێت و چەندان دانیشتنی تری بە دوادابێت.
بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە كە كوتلەگەورەكانی پەرلەمانی عێراق لەوانە پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا نەكردووە.