دوای ئەوەی دوێنێ دانوستانی راستەوخۆی نێوان شاندی باڵای ئەمەریكا و ئێران بەڕێوە چوو، ئەوان نەیانتوانی لە ماوەی 21 سەعاتی دانوستانەكان بە پێشوەچوون بگەن، بەتایبەتی لەبارەی گەرووی هورمز و پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەستی بە هەڕەشەكانی كردەوە و باسی سیناریۆی ڤەنزوێلای كرد، بڕیاری دا بەمنزیكان گەمارۆ بخرێتە سەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز.
ئەمڕۆ
بەرپرسێكی ئەمەریكی دووپاتی كردەوە كە ئامانجی لە بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر گەرووی هورمز، لەدەستدەرهێنانی ئەو كارتەی گوشارە لە ئێرانییەكان، ئاژانسی "ئاكسیۆس" دووپاتی كردەوە كە تاران دەستی بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە وەك بارمتەیەك و وەرگرتنی رسووماتی بەسەر هەناردنی نەوت و سنوورداركردنی پێڕەو دەكات.
زیاتر گوتی، هاوكات سەرۆك ترەمپ دەیەوێت ئەو دینامیكییە بگۆڕێت و ئەو كارتە لە دەستی ئێران وەربگرێتەوە كە تاران لە دانوستانەكان بەكاری دێنێت، هەروەها وەك هەوڵێكیش بۆ رێگرتن لە ئێران لە هەناردەكردنی نەوتەكەی، بۆیە ترەمپ بژارەی سەپاندنی گەمارۆی بەسەر گەرووەكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك لەگەڵ تیمەكەی باس كردووە، وەك پلانێكی شوێنگرەوە لە حاڵەتی شكستهێنانی دانوستانە دیپلۆماسییەكان، بۆیە ئامانجی سەرەكی لەدەستدەرهێنانی ئەو كارتەیە لە ئێرانییەكان.