ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای شكستهێنانی دانوستاندنه‌كان، تاوتوێی بۆردمانكردنی سنوورداری ئێران ده‌كات، جیا له‌وه‌ی گه‌مارۆ ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌رووی هورمز و ڕێ به كه‌شتییه‌كانی ئێران ناده‌ن نه‌وتی ئه‌و وڵاته هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال له زاری به‌رپرسانی
ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئێسته دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕاوێژكاری تاوتوێی بژاره‌ی لێدان و بۆردمانكردنی سنوورداری ئێران ده‌كه‌ن، واته بۆردمانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان ده‌ست پێ ناكه‌نه‌وه، بگره كه‌متر ده‌بن، به‌ڵام ستراتیجی و كه‌مه‌رشكێنن بۆ ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا جیا له‌وه‌ی گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر گه‌رووی هورمز و ڕێ به كه‌شتییه‌كانی ئێران نادات، تا نه‌وتی ئه‌و وڵاته هه‌نارده بكه‌ن، ده‌یه‌وێ بژاره‌ی بۆردمانی سنوورداریش پێڕه‌و بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌ی دانوستاندنه‌كان بشكێنرێ و تاران سازشی گه‌وره‌تر بكات.
ڕۆژی شه‌موو شاندی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جه‌ی دی ڤانسی جێگری سه‌رۆك و شاندی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی ئێران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و دانوستاندنی نێوان شاندی هه‌ردوولا دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو، بۆیه دوێنێ شاندی هه‌ردوو لا گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانیان و هه‌ڕه‌شه و گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌نده‌وه.