وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچونی حەجی ئەمساڵ، حكوومەتی سعوودیە بڕیاری دا لە 18ی ئەم مانگەوە پێدانی ڤیزەی عەمرە ڕابگرێت.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ئەمڕۆ دووشەم 13ی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە ئەمڕۆوە تەنیا ئەو كەسانەی نیشتەجێی وڵاتەكەن یان مۆڵەتی گەشتی حەجیان هەیە، دەتوانن سەردانی شاری مەككە بكەن، ئەوانەشی ئێستە بۆ عەمرە لە سعوودیەدان، دەبێت تا 18ی نیسان وڵاتەكە جێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم ڕێكارانە وەك ئامادەكارییەكن بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.
گوتی، لە 18ی ئەم مانگەوە ڤیزەی عەمرە ڕادەگیرێت، هەروەها لە 18ی نیسانەوە تەنیا بە ڤیزەی حەج ڕێگە بە چوونە ناو شاری مەككە دەدرێت.