پزیشکیان: نەبوونی ئیرادەی سیاسیی ئەمەریکا ڕێگرە لە ڕێککەوتنی کۆتایی

:: PM:10:45:13/04/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 13ی نیسانی 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا دووپات کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئێران، پزیشکیان دووپاتی کردەوە کە نەبوونی ئیرادەی سیاسی لای بەرپرسانی ئەمەریکا، ڕێگر بووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی شارەزایان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە تاران ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە دانوستان، بەڵام تەنیا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا، بە مەبەستی پاراستنی مافەکانی گەلی ئێران.

لە بەشێکی تری پێوەندییەکەیدا، پزیشکیان ڕوونی کردەوە کە لایەنی ئەوروپی دەتوانێت لە ڕێی گێڕانی ڕۆڵێکی بونیادنەرەوە، هانی ئەمەریکا بدات بۆ ئەوەی پابەندی ئەو چوارچێوە و ڕێسا نێودەوڵەتییانە بێت.


وشە - پۆڵا مەحموود