دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار دووپاتیان كرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له واشنتن و تاران تاوتوێی ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می ڕاسته‌وخۆی دانوستاندنه‌كان ده‌كه‌ن، به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و كۆتایهێنان به جه‌نگ و به‌ر له ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی دوو هه‌فته ئاگربه‌ست كه پێشتر هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه بۆ ئاژانسی
ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاو بكرێته‌وه، ده‌لێن: گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كان به هه‌ستیارییه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌ر له‌وه‌ی دوو هه‌فته ئاگربه‌ست كۆتایی بێت، گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندن به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ڕوون نییه كه شاندی هه‌ردوولا به هه‌مان ئاستی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌بن یان نا.
له‌باره‌ی شوێنی گه‌ڕی دووه‌می دانیشتنه‌كان، دیپلۆماتكار و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گوتیان، كه ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌هه‌مانشێوه شوێنی گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان ده‌بێت و بژاره‌یه‌كی تریش بریتییه له جنێڤ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته له‌سه‌ر كات و شوێن هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕۆژی پێنجشه‌میش گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس پێوه‌ندی به كۆشكی سپی كردووه، تا لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بدات، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێوه‌ندیمان پێوه كراوه و ئه‌وان خوازیارن بگه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵمان.