جەی دی ڤانس: تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئێراندایە

:: AM:09:37:14/04/2026 ‌
جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ فۆكس نیوز، ئەگەری دانوستاندنی زیاتری لەگەڵ ئێران بە دوور نەزانی و گوتی، پێشكەوتنی بەرچاویشمان لە دانوستاندن لەگەڵ ئێران بەدەست هێناوە و ئێستەیش تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئێراندایە.

جەی دی ڤانس باسی لە بەشداریی شاندی ئێران لە دانوستاندنەكان بەو ئاستە باڵایە كرد و ئەمەی بە هەنگاوێكی ئەرێنی ناوبرد، لەگەڵ ئەوەیشدا گوتی، دانوستاندكارانی ئێران توانای بڕیاردان و ڕێككەوتنیان نەبوو، پێویست بوو بۆ تاران بگەڕێتەوە و هەڵوێستی ڕێبەر یان كەسی تر وەربگرن، ئینجا بڕیار بدەن.

زیاتر گوتی، ئەمەریكا چاوەڕوانی تەواوەتی گەرووی هورمزی لە ئێران دەكرد، به پێچەوانەی ئەمەوە دانوستاندنەكان ئاراستەیان دەگۆڕێت، ئەگەر تاران بەم كارە هەڵنەستێت.

لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكە جەی دی ڤانس گوتی، ئێران ئابووری جیهانی بە داخستنی گەرووی هورمز تیرۆر كرد، پێویستە ببێت بە وڵاتێكی ئاسایی و هیچ كات هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نەدات و بە شاندی ئێرانیشمان ڕاگەیاند، پێویستە یۆرانیۆمی پیتێنراو ببەنە دەرەوەی وڵاتەكەیان و ئەمە بەلای ئێمەوە هێڵی سوورە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د