سەرچاوە سەربازییەكان دووپاتیان كردەوە، بە بەشداریی 16 هەزار سەرباز، هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا و فلیپین و هاوپەیمانەكانی تریان، مانۆرێكی سەربازیی گەورە و فراوان بە ئامانجی ئامادەیی هێزەكان بۆ هەر ئەگەرێكی هێرشكردن ئەنجام دەدرێ، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە ئێستە ئەمەریكا لەگەڵ ئێران لە ململانێیەكی قووڵ و جەنگدایە.
هێزی دەریایی
ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، مانۆرە سەربازییەكە لە ژێر ناوی "بالكتان" دەبێت كە وشەیەكی تاگالۆگییە و بە مانای شان بە شان دێت، لە ماوەی 20ی ئەو مانگە نیسان/ ئەپریل تا هەشتی ئایار/مایۆ، مانۆرەكە بەردەوامی دەبێ و هێزەكانی ئەمەریكا و فلیپین و ئوسترالیا و ژاپۆن و كەنەدا و فڕەنسا و نیوزلاند بەشداریی تێدا دەكەن.
هێمای بۆ ئەوەیش كرد، جیا لەو وڵاتانە، 17 وڵاتی تریش بە سیفەتی چاوێر لە مەشقی هێزی وشكایی و دەریایی و ئاسمانی و ئاسایشی ئەلیكترۆنی دەكەن و لەو مانۆرە سەربازییە زیاتر لە 16 هەزار سەرباز بەشداری دەكەن، كە نۆ هەزاریان هێزی ئەمەریكین و پێنج هەزاری تریش هێزی فلیپینین.
لیوا فرانسیسكۆ لۆرینزۆ جۆنیۆر لە سوپای فلیپین لە ڕاگەیەنراوێكدا گوتی، مەشقەكان شان بە شانی یەكتر لەگەڵ كۆنترین هاوپەیمانمان و هاوبەشە جۆربەجۆرەكانمان ئەنجام دەدرێن، تا هێزەكان بۆ هەر هەڕەشە و ئاڵنگارییەك لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.