میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزە هاوبەشەكانی ئەمەریكا براد كووپەر، ئەمڕۆ سێشەم گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ ئەیال زامیری سوپاسالاری وڵات گفتوگۆ و كۆبوونەوە دەكەن.
لە كۆتایی مانگی ڕابردوویشدا
كووپەر بە سەردانێك گەیشتە تەلئەبیب و لەگەڵ ئایال زامیری سوپاسالار و گەورە فەرماندەكانی سوپای ئیسرائیل لە پەراوێزی هێرشی هاوبەشی هەردوو وڵات بۆ سەر ئێران كۆبووەوە.
ئەو سەردانەی ئەمڕۆیشی بۆ تاوتوێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانە كە هەردوولا بە هاوبەشی ئەنجامی دەدەن، ئامانج لێی پتەوتركردنی هاوئاهەنگی و كاركردنە بۆ هێرشەكان و بە ئامانجگرتنی ئێران.
پێش هێرشكردنە سەر ئێرانیش، كووپەر و فەرماندە باڵاكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل چەندان كۆبوونەوەی فراوان و چڕوپڕیان ئەنجام دا، تا نەخشەی كۆتایی هێرش و شەڕی هاوبەشیان لە دژی ئێران ڕاگەیاند. هاوكات ئەمەریكا پاتری سیستمی دژە مووشەك و چەك و كەلوپەلی سەربازی زۆری بە ئیسرائیل دا، تا لە ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەكە بالیستییەكانی ئێران بەكاریان بهێنێت و لە ئاسمان تێكیانبشكێنێت.