تا ئێستە دۆخی عێراق بەهۆی كاریگەربوونی بە شەڕ و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە ئارام نییە، موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لە لایەنگرانی دەكات، بۆ سازكردنی ئەنجوومەنی پرسە لە ساڵوەگەڕیی كوژرانی محەمەد سادق سەدری باوكی و هەردوو كوڕەكەی، لە ماڵەكانیان و لە پارێزگاكانی خۆیان و نەهاتن بۆ شاری نەجەف.
ئەمڕۆ سێشەم
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، بەهۆی بارودۆخی ئێستە، پێویستە پرسەی ساڵوەگەڕیی كوژرانی باوكمان و هەردوو كوڕەكەی لە ماڵەكانتان و لە پارێزگاكانتان دابنێن و پێویست ناكان بێن بۆ نەجەف.
شایەنی باسە ساڵانە لە ساڵوەگەڕی كوژرانی محەمەد سادق سەدر، باوكی موقتەدا سەدر و دوو براكەی، خەڵكێكی زۆر لە پێكهاتەی شیعە سەردانی شاری نەجەف دەكەن، پرسەی بۆ نوێ دەكەنەوە.