لە 38مین ساڵوەگەڕیی شاڵاوە بەدناوەكەی ئەنفال لە دژی كورد لە هەشتاكانی ستەی رابردوو، كە دەیان هەزار هاووڵاتیی كورد تەنیا لەبەر كوردبوونیان بە دەستی رژێمی ئەوكاتی عێراق كوژران و زیندەبەچاڵ كران، عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە ئەمڕۆ یادی ئازارێكی قورس دەكەنەوە كە لەیاد ناچێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم
عەمار حەكیم لە ساڵوەگەڕی رەشەكوژیی ئەنفال لە بەیاننامەیەكدا گوتی، لە ساڵوەگەڕیی ئەو رەشەكوژییەی گەلی كورد بە دەستی رژێمی دیكتاتۆریی دوابڕاودا، یادی ئازارێكی قورس دەكەینەوە كە هەرچەند كات تێپەڕ بێت لەیاد ناچێتەوە، گیانی ئەو قوربانییانە زیندوو رادەگرین كە بە ستەم و بەزۆر لە یەكێك لە دڕندانەترین كارەساتەكانی مێژووی نوێ لەناو بران.
زیاتر گوتی، ئەو سادە بە ئازارە و هیتریش لە رەشەكوژییەكانی رژێمی دیكتاتۆری بەرانبەر بە رۆڵەكانی گەلی ئێمەی لە پێكهاتە جیاجیاكان كرد، وا پێویست دەكات پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی بەدی هاتوون بكەین، هەروەها هەوڵ بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێز و دادوەرانە بدەین كە رێز لە مرۆڤ بگرێت و خزمەت بە هاووڵاتییان بكات.