ئەمڕۆ سێشەم 14ی نیسانی 2026، سەرچاوەیەکی باڵا لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە "وشە"ی ڕا گەیاند کە سبەی چوارشەم 15ی نیسان، لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەڕێوە دەبات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا کە لەو کۆبوونەوەیەدا، مستەفا هیجری سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەشداری دەکەن و گوتاریان دەبێت.
لەوبارەیەوە هانا نیومەن ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا، سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە ڕای گەیاندووە کە ئامانجیانە بە بەشداریی نوێنەرانی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن، باس لە داهاتووی ئێرانی ئازاد بکەن.