تۆم باراك : نەتانیاهۆ گوێ بە سنوورەكان نادات

:: PM:08:50:17/04/2026 ‌
ئەحمەد شەرع یەك فیشەكی دژی ئیسرائیل نەتەقاندووە
نەتانیاهۆ گوێ بە سنوورەكان نادات 
دوایین هێزمان لە سووریا كشاندەوە
ئێستە سووریا لە هەموو ناوچەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیرترە

تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا ستایشی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا دەكات و دەڵێ‌، "ئەحمەد شەرع یەك فیشەكی دژی ئیسرائیل نەتەقاندووە" سەبارەت بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل تۆم باراك دەڵێ‌، "سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سنوورەكان ناناسێ‌".

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان لە كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا لە توركیا تۆم باراك وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی، "سووریا ئێستە لە هەموو ناوچەكانی تی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیرترە، تەواوی هێزەكانمان لە سووریا كشاندەوە".

سەبارەت بە ناكۆكی سووریا و ئیسرائیل، تۆم باراك باسی لەوە كرد سەرۆكی سووریا بە "دانایی" هەڵسوكەوت دەكات و لەوەتەی لە دەسەڵاتە یەك فیشەكی لە دژی ئیسرائیل نەتەقاندووە.

سەبارەت بە هەڵوێستی بنیامین نەتانیاهۆیش تۆم باراك دەڵێ‌، "ئەو پێیوایە رووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر هەموو شتێكی گۆڕیوە بۆیە بایەخ بە سنوورەكانی 1967 و 1974 و هێڵی هەشتی كانوونی یەكەمی 2024 نادات".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل