سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئاشكرای دەكات نووری مالیكی توانیویەتی هەندێك لە لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت سبەی مێزەكە لەبەردەم سوودانی هەڵگیڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان سەرچاوەیەكی سیاسی بە ماڵپەڕی
شەفەق نیوزی راگەیاند، هێشتا كێبڕكێی نێوان نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە سبەی دوایین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆك وەزیران بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەكرێت مالیكی براوە بێت، چونكە لە كۆی 12 خاڵ مالیكی هەشتی خاڵی هەیە و توانیویەتی هەندێك لە لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ خۆی بگێڕێتەوە.