ئیسماعیل بەقائی: یۆرانیۆمی پیتێنراو وەک خاکی ئێران پیرۆزە و بۆ هیچ شوێنێک ناگوازرێتەوە

:: PM:11:08:17/04/2026 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بابەتی رازیبوون بە گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات رەت دەکاتەوە و مەرجەکانی تاران بۆ دانوستانەکان دەخاتە ڕوو.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی رای گەیاند، بژاردەی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یان هەر شوێنێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک پێشنیار نەکراوە.

بەقائی دووپاتی لەوە کردەوە کە "یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لای ئێمە وەک خاکی ئێران پیرۆزە و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا بۆ هیچ شوێنێک ناگوازرێتەوە."

لەبارەی پرسی دانوستانەکانیش، بەقائی ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵگرتنی سزاکان گرنگییەکی زۆری بۆ ئێران هەیە، هاوکات قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر وڵاتەکەی کەوتوون بە ئەولەویەتێکی تایبەتی تاران لە هەر ڕێککەوتنێکدا دادەنێت.



وشە - پێشەنگ مەحموود