دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌ین به ڕێككه‌وتنێكی ماوه درێژ بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ تا ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو، ئه‌وا كۆتایی به ئاگربه‌ست ده‌هێنین.
ئه‌و قسانه‌ی
تره‌مپ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له فینیكسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بۆ واشنتن، ئه‌و بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، له‌وانه‌یه ئاگربه‌ست درێژ نه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام گه‌مارۆ بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه ئێسته گه‌مارۆیان له‌سه‌ره، به داخه‌وه له‌وانه‌یه ناچارمان بكه‌ن، جارێكی تر بۆمب به‌كاربهێنین.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له هه‌واڵی خۆش و باش له‌باره‌ی ئێرانه‌وه كرد و گوتی، هه‌واڵی باشمان به‌ر له 20 خوله‌ك له‌باره‌ی ئێران پێگه‌یشتووه و واده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌نگاوه‌كان به‌سه‌ر ڕێی ڕاست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕۆن.
تره‌مپ ئاماده نه‌بوو ناوه‌رۆكی ئه‌و هه‌واڵه خۆشانه ڕابگه‌یه‌نێت و گوتی، ده‌یانبیستن و ئه‌وانه هه‌نگاوی پێویست و لۆجیكین و له‌وبڕوایه‌دام كه ڕوو ده‌ده‌ن.