فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرای كرد، له‌وكاته‌وه‌ی گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران سه‌پێنراوه تا ئێسته 21 كه‌شتی بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئێران گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و ڕێگه نه‌دراوه به گه‌رووی هورمز و كه‌نداوی عومان تێپه‌ڕن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
سێنتكۆم كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه: 21 كه‌شتیمان ناچاركردووه كه ڕێڕه‌وی خۆیان بگۆڕن و دووباره بۆ ئێران بگه‌ڕێته‌وه، له‌وكاته‌ی له 13ی نیسان/ئه‌پریله‌وه گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكی خرایه سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
ئه‌و پێشهاته له كاتێكدایه كه دوێنێ هه‌ینی ئێران گه‌رووی هورمزی كرده‌وه و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا داوا ده‌كات كه گه‌مارۆیی ده‌ریایی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵبگیرێتز
محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزی كرد، ئه‌گه‌ر واشنتن گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی تا گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.