به‌رپرسانی ئێران به تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكییان ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو شاندی واشنتن و تاران جارێكی تر له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كۆ ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر پێگه‌ی ئه‌كسیۆس بڵاوی كردبووه‌وه كه یه‌كشه‌م كۆبوونه‌وه‌كه ساز ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسی ئێران بۆ
سی ئێن ئێن دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كشه‌می داهاتوو شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌نه ئیسلام ئاباد و ڕۆژی دواتر ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه پێشتر تره‌مپ له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بلومبێرگ و ئه‌كسیۆس دووپاتی كرده‌وه كه گه‌یشبینه و نزیكن له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی داهاتوو دا و نه‌یشارده‌وه كه زۆربه‌ی خاله سه‌ره‌كییه‌كان له دانوستانه‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دووباره كۆبوونه‌وه ساز ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م باڵوێزی ئێران له پاكستان گوتی، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌رفه‌تێك به دیپلۆماسییه‌ت بده‌ن، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لبنان و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز كه‌شێكی تری ئارام به دانوستاندنه‌كان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌به‌خشێت.