به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی له زه‌ریای هیندی و هێمن به دوای كه‌شتییه‌كی سه‌ر به ئێران كه‌وتووه، تا كۆنتڕۆڵی بكات و ڕێ له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه بگرێ، ئه‌مه‌یش هه‌مان سیناریۆی ڤه‌نزوێلایه كاتێك ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی خسته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
پێشتر جه‌نه‌ڕاڵ دان كیه‌ن سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هێزه‌كانمان به دوای كه‌شتییه‌كی سه‌ر به ئێرانه‌وه‌ن له ئاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به دیاریكراویش له زه‌ریای هیندی و هێمن.
ئاوه‌كانی زه‌ریای هێمن به تایبه‌تیش نزیك له گه‌رووی مه‌له‌كا مۆڵگه‌یه‌كی گه‌وره و باشی كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كانی نایاسایین، كه نه‌وتی وڵاتانی ژێر سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌گوێزنه‌وه، وه‌ك ئێران.
چارلی براون گه‌وره ڕاوێژكار كه به دوای ئه‌و ده‌نگۆ و زانیارییانه‌وه ده‌گه‌ڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی
سێ ئێن ئێن دووپاتیان كرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كی سه‌ر به ئێران له زه‌ریای هیندی و هێمن بینراوه كه هه‌ڵگری نه‌وتی ئه‌و وڵاته بووه، بۆیه سوپای ئه‌مه‌ریكا به دوای كه‌وتووه تا كۆنتڕۆڵی بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ماوه‌ی ڕابردوو كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی ی‌و ئێس ئێس میگێك كێس كه‌ناراوه‌كانی به‌نده‌ری یاسیبۆی له ژاپۆن جێهێشتووه و دوێنێش ئه‌و كه‌شتییه له ئاوه‌كانی سه‌نگاپوور بینراوه و ئێواره له گه‌رووی مه‌له‌كا بووه، به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م كه‌شتییه جه‌نگییه‌ی ئه‌مه‌ریكا به دوای كه‌شتییه ئێرانییه‌كه كه‌وتووه و تا ئێسته‌یش نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت.