زانیارییه‌كان و ڕاپۆرته‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌وروپا ترسی زۆریان هه‌یه كه دانوستاندنه‌كانی واشنتن و تاران بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ماوه‌ی شه‌ش مانگ یان زیاتری پێویست بێت.
پێگه‌ی
سێمافۆری ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێك له سه‌رانی كه‌نداو و ئه‌وروپا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، تا هه‌ردوولا بتوانن له‌سه‌ر یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی ئه‌و وڵاته به ڕێككه‌وتن بگه‌ن.
قسه‌ی سه‌رانی ئه‌و وڵاتانه له كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی هه‌ردوو وڵات گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندن ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته ناكۆكی قووڵ و كرۆكی له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی ئێران و مووشه‌كی بالیستیك كه واشنتن سووره له‌سه‌ر وه‌ستاندنی به‌رنامه‌ی ناوكی و مووشه‌كی ئێران و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراویش بۆ وڵاتێكی تر.
ڕۆژی یازده‌ی ئه‌م مانگه نیسان/ئه‌پریل گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندن له نێوان هه‌ردوولا له ئیسلام ئاباد بێ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن ئه‌نجام درا و دوای ئه‌وه تره‌مپ گه‌مارۆی ده‌ریایی خسته سه‌ر ئێران، دوێنێش ئاگربه‌ست له لبنان ڕاگه‌یه‌نراو و گه‌رووی هورمز كرایه‌وه و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش مژده‌ی هه‌واڵی خۆش ده‌دات، به‌ڵام ئێران ئه‌و ئومێد و گه‌شبینییه‌ی لێ به‌دیار نه‌كه‌وتووه.