به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌رووی هورمزی به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار كردووه‌ته‌وه و باجیشی سه‌پاندووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه به گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بن و چوون و هاتنیش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌ی كه‌شتییه‌كان كه ڕۆژانه به هورمز تێپه‌ڕ ده‌بن، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دیاریكراو و سنووردار ده‌كرێن، هاوكات ده‌بێ باج بده‌نه ئێران و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران به گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕ ببن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه هاتووه، كه سوپای پاسداران ئێسته‌یش ده‌توانێ ڕێگری له هاتن و چوونی كه‌شتی "وڵاتانی دوژمن"ی ئێران بكات و سووره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز به شێوه‌یه‌كی تر و ئاماده نییه دۆخه‌كه وه‌ك پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ لێ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای كیبله‌ری تایبه‌ت به شیكردنه‌وه‌ی داتاكان بڵاوی كرده‌وه، كه جموجۆڵی كه‌شتییه‌كان تا ئێسته‌یش له گه‌رووی هورمز به تێپه‌ڕین له‌و ڕێره‌وه ته‌سكه ئاوییانه كورتكراوه‌ته‌وه كه پێویستی به وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئێرانه
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی له په‌راوێزی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لبنان، گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كاته‌وه.