لیۆنێل مێسی بەتۆمەتی فێڵكردن درایە دادگا

:: AM:10:25:18/04/2026 ‌
لیۆنێل مێسی لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین رووبەڕووی سكاڵایەكی یاسایی بوونەتەوە كە لەلایەن كۆمپانیای(Fed Music Group) لە دادگای ناوچەی مایامی-دەید تۆماری كردووە، كۆمپانیاكە مێسی و یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بە فێڵكردن و پێشێلكردنی گرێبەست تۆمەتبار كردووە.

كۆمپانیاكە مێسی بەوە تۆمەتبار دەكار كە بنەمای گرێبەستێكی حەوت ملیۆن دۆلاریی شكاندووە، بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو بەشداریی لە یارییەكی نمایشیدا نەكردووە و بەڵێنی بەشداریكردنیشی داوە.

بەپێی بەڵگەنامەكانی دادگا، كۆمپانیاكە مافی تایبەتی رێكخستنی یارییە دۆستانەكانی ئەرجەنتینی بەرانبەر ڤەنزوێلا و پۆرتۆ هەبووە، بەو مەرجەی مێسی كەمتر لە 30 خولەك یاری بكات، بەڵام مێسی لە یاریی یەكەمدا تەنیا وەك بینەر لەناو یاریگە بووە و رۆژی دواتر بۆ یانەی ئینتەر میامی یاریی كردووە.

كۆمپانیاكە دووپات دەكاتەوە كە بەهۆی ئامادەنەبوونی مێسی و كەمبوونەوەی فرۆشی بلیتەكان، ملیۆنان دۆلار زیانیان بەركەوتووە.

سەرەڕای تۆماركردنی سكاڵەكە لەلایەن كۆمپانیایی (Fed Music Group)، تا ئێستە مێسی و یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، هیچ لێدوانێكی فەرمییان لەسەر ئەو كەیسە نەداوە.



وشە - سۆران عەزیز