پۆلیسی ئەستەنوڵ هەڵیكوتایە سەر شارەوانیی ئاتاشەهیر و 18 كەسی گرت، لە ناویشیاندا سەرۆكی شارەوانییەكە هەیە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەموو پۆلیسی ئیستەنوڵ هەڵیكوتایە سەر شارەوانی ئاتاشەهیر لە شاری ئیستانبوڵ كە لە ژێر دەستی پارتی كۆماریی گەل (جەهەپە)دایە. لەم ئۆپراسیۆنەدا 18 كەسیان گرت.
بەگوتەی بەرپرسانی جەهەپە، یەكێك لەو 18 كەسەی پۆلیس گرتوونی، ئۆنورساڵ ئادیگوزەل سەرۆكی شارەوانیی ئاتاشەهیرە. هەروەها یاریدەدەرانی سەرۆكی شارەوانی، بەڕێوەبەرانی گشتی و لێپرسراوانی فەرمانگە جیاوازەكان لە ناو گیراوەكاندان.
ئۆپراسیۆنەكە لە چوارچێوەی دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوەدایە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵەوە دەستی پێ كردووە. داواكاری گشتی فەرمانی گرتنی بۆ 21 كەس دەركردبوو كە تا ئێستە 18 كەسیان گیراون.
داواكاری گشتیی رای گەیاندووە ئەو كەسانە بەتۆمەتەكانی "بەرتیل وەرگرتن"، "دامەزراندن و "گەندەڵیكردن لە تەندەرەكاندا"، ڕووبەڕووی لێكۆڵینەوە بوونەتەوە.