لە دێرەزۆر چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر چەكدارانی حكوومەتی كاتیی سووریا و ئەو تانكەرە نەوتانەی كە بەوێدا دەڕۆن .
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسان، چەكدارانی داعش دوو هێرشیان كردە سەر دێرەزۆر و بەگوێرەی زانیارییەكان، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا رووی داوە.
وردەكاری هێرشەكە ئەوە بووە كە لە گوندەكانی دێرەزۆر ئەو چەكدارانە هێرشیان كردووەتە سەر ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایشی سەر بە حكوومەتی كاتیی سووریا و تانكەرێكی نەوت.
هەروەها ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایشی سووریا، بە دوو فیشەكی دەمانچەیەكی بێدەنگ لەبەردەم ماڵەكەی لە شارۆكەی "بوو كەمال" كرایە ئامانج و برینداركرا.
هەر ئەمڕۆ، چەكدارانی داعش لەسەر ڕێی سەرەكی لە نزیك شارۆكەی مەكمان لە باكووری دێرەزۆر، هێرشیان كردووەتە سەر تانكەرێكی نەوت.