ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا رای گەیاند لە باشووری لبنان هێرش كراوەتە سەر سەربازانی فڕەنسا كەسێك كوژراوە و سێی تریش بریندارن. ئەو سەربازانەی فڕەنسا لە چوارچێوەی هێزێكی نێودەوڵەتی لە لبنانن.
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسان كە دووەم رۆژی ئاگربەستی شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل بوو. لە باشووری لبنان هێرش كراوەتە سەر هێزێكی فڕەنسی كە لە چوارچێوەی هێزەكانی پاراستنی ئاشتی ناسراو بە "یونفێل" لە باشووری لبنانن.
سەرۆكی فڕەنسا دەڵێ، "سەربازێك كوژراوە و سێی تریش بریندارن".
بەرپرسانی لبنان سەركۆنەی هێرشەكە دەكەن و گومانیش دەكرێت میلیشیای حزبوڵا لە پشت هێرشەكەوە بێت.