ئێران: وادەی دووەم گەڕی دانوستانەكان دیار نییە

:: PM:05:04:18/04/2026 ‌

لەوكاتەی یەكەم گەڕی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە 11ی ئەم مانگە بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات، پێشبینی دەكرا دوێنێ هەینی یان ئەمڕۆ گەڕێكی تری دانوستانەكان بەڕێوە بچێت، تا ئێستە هیچ دیار نییە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە دەكات كە تا ئێستە هیچ وادەیەك بۆ دانوستانەكان دیاری نەكراوە.

ئەمڕۆ ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی كردووە كە تا ئێستە ئێران رەزامەندیی لەسەر دووەم گەڕی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا نەداوە، ئەوەش بەهۆی قوڕسیی مەرجەكانی واشنتن، نەبوونی داواكاریی زێدەڕۆی ئەمەریكا مەرجی سەرەكیی بەردەوامبوونی دانوستانەكانە، چونكە تاران كاتی خۆی بە دانوستانی نەزۆك بەسەر نابات.  

لای خۆیەوە سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە تا ئێستە هیچ وادەویەك بۆ گەڕی داهاتووس دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا دیاری نەكراوە، دووپاتی كردەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستە لەسەر چوارچێوەیەك بۆ كاكردن رێك نەكەوتووین، ناتوانین وادەیەك بۆ دانوستان دیاری بكەین.

ئاماژەی كرد، ئێستە سەرنجمان خستووەتە سەر دارشتنی دوا رەشنووی لێكگەیشتنی هەردوولا، هاوكات نامانەوەی بچینە ناو دانوستانێك یان كۆبوونەوەیەك شكستهێنان ئەنجامەكەی بێت، كە ببێتە پاساو بۆ گەڕێكی تری شەڕ.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل