هاریس: نەتەنیاهۆ ترەمپی پەلكێشی جەنگی ئێران كردووە

:: AM:10:04:19/04/2026 ‌
كامالا هاریس رای گەیاند، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن نەتەنیاهۆوە بۆ ناو جەنگێك ڕاكێشراوە كە ئەمەریكییەكان نایانەوێت، لە بەرانبەریشدا ترەمپ ئیسرائیل بە هاوپەیمانێكی "مەزن و دڵسۆز" ناو دەبات.

لە میانەی چالاكییەكی كۆكردنەوەی هاوكارییە داراییەكاندا، كامالا هاریس ڕەخنەی توندی لە دۆناڵد ترەمپ گرت و رای گەیاند: "ئەو چووەتە ناو جەنگێكەوە كە بەهۆی نەتەنیاهۆوە بۆی دروست كرابوو، ئەمەیش ژیانی سەربازانی ئەمەریكای خستووەتە مەترسییەوە." هاریس دووپاتی كردەوە كە گەلی ئەمەریكا خوازیاری ئەو جەنگە نین.

لە بەرانبەردا دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەڵامی دایەوە و ئیسرائیلی بە هاوپەیمانێكی گەورەی ئەمەریكا وەسف كرد. ترەمپ گوتی: "ئیسرائیلییەكان ئازا و دڵسۆزن، ئەوان بە پێچەوانەی هەندێكی تر كە لە كاتی تەنگانەدا ڕاستیی خۆیان دەرخست، بە توندی دەجەنگن و دەزانن چۆن سەركەوتن بەدەست بهێنن."

هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە ساڵی 2024 ركابەری دۆناڵد ترەمپ بوو.



وشە - پێشەنگ مەحموود