دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ABC) رای گەیاند، ئێران ڕێككەوتنی ئاگربەستی بەزاندووە و ئەم هەنگاوەشی بە "پێشێلكارییەكی رژد" وەسف كرد.
سەرەڕای توندبوونی گرژییەكان، ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد كە دانوستانەكان هێشتا بەردەوامن و گوتی: "ڕێككەوتنەكە ڕوو دەدات، بەشێوەیەك لە شێوەكان؛ جا بە ڕێگەی ئاسان بێت یان بە ڕێگەی قورس."
ترەمپ ئاماژەی بەوەیش کرد، ئەمڕۆ شاندی ئەمەریکا بەرەو ئیسلام ئاباد دەکەونە ڕێ بۆ دانوستاندن، ئەمە لە کاتێکدایە ئێران سوورە لەسەر ئەوەی دانوستان نەکا و رەتی دەکاتەوە بەهۆی گەمارۆ دەرییاییەکانی ئەمەریکاوە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ترەمپ گوتی، زۆرێك لە كەشتییەكانی ئەمەریكا بەرەو باركردنی نەوت دەچن ئەمەیش بەهۆی سوپای پاسدارانەوەیە.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە گرژییە مەیدانییەكان ڕوو لە زیادبووندان، بەڵام نیشانەی ئەوەن كە واشنتن هێشتا سوورە لەسەر پاڵنانی لایەنەكان بەرەو ڕێككەوتنێكی نوێ.