ئەمەریكا.. لە رووداوێكی تەقەكردن هەشت منداڵ كوژران

:: PM:09:53:19/04/2026 ‌

یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەمەریكا بڵاوبوونەوەی چەكە لە زۆرینەی ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە، ئەوە وای كردووە رووداوی كارەستاتباری توندوتیژی لێ بكەوێتەوە، ئەمڕۆ یەكشەم لە ویلایەتی لیویزیانا كەسێكی چەكدار تەقەی كردووە و هەشت منداڵی لە تەمەنی جیاجیا لە سێ شوێن كوشتووە و 10 كەسیش بریندارن.

كریس بۆردیلۆن گوتەبێژ بە ناوی پۆلیسی ناوچەی شریفبۆرت لە ویلایەتی لیوزیانای ئەمەریكی گوتی، كاتێكی زووی ئەمڕۆ یەكشەم كەسێكی چەكدار بەهۆی بوونی ناكۆكیی خێزانی، تەقەی لە سێ ماڵ كردووە و بەو هۆیەوە هەشت منداڵی لە تەمەنەكانی یەك ساڵ تا 14 ساڵ كوشتووە و 10 كەسیش بریندارن. 

زیاتر گوتی، لە دوای راوەدوونانی لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، چەكدارەكە كوژراوە، ئەو  دوای رووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی دزیوە و هەڵاتووە، پۆلیس دوای كەوتوون و كوژراوە، تا ئێستەش لێكۆڵینەوە لە تەقەكردنەكە بەردەوامە كە لە سێ شوێن رووی داوە، ئاشكرای كرد كە هەندێك لەو منداڵانەی لە رووداوەكە بەر كەوتوون ناسیاوی بكوژن.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل