فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه له ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی دا گرتووه، كه ویستوویه‌تی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران بشكێنێت.
سێنتكۆم ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه‌شتی وێرانكه‌ری ئه‌مه‌ریكی سپرۆنس توانی ڕێگری له كه‌شتی توسكای ئێرانی بكات، له‌وكاته‌ی له باكوری ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌ره‌و به‌نده‌ر عه‌باسی ئێران ده‌ڕۆیشت. سه‌ره‌تا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان هۆشداری و ئاگه‌داریان به كه‌شتییه‌كه داوه، كه هه‌ڵگری ئاڵای ئێران بوو و پێیان ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌وان گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران ده‌شكێنن.
دوای شه‌ش سه‌عات هۆشداری و ئاگه‌داركردنه‌وه‌یان، كه‌شتییه‌كه پابه‌ندی هۆشدارییه‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوون، بۆیه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌یان له ژووری بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه كردووه و دواتریش هێزه‌كانی مارێنز دابه‌زیوونه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئاماژه دراوه، تا ئێسته‌یش كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دایه و هێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و نموونه‌یی ئه‌ركی ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه ئه‌نجام داوه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه له سه‌ره‌تای سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران تا ئێسته توانراوه ڕێ له 25 كه‌شتی بازرگانی ئێران بگیرێت، كه بچنه به‌نده‌ره‌كانی ئێران یان له‌وێوه بگه‌ڕێنه‌وه.