میدیای ئێرانی ئاماری ئەو كەسانەی بڵاو كردەوە كە لە هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل كوژراون، بەپێی ئامارەكە گەنجانی تەمەن 19 تا 40 ساڵ قوربانیی سەرەكیی بوون.
بەپێی ئەو ئامارەی میدیای ئێران بڵاوی كردەوە كە سێ هەزار كەس كوژراون، قوربانییەكان هەموو تەمەنەكانیان تێدایە، لە كۆرپەی تەمەن یەك ساڵییەوە تا كەسانی بەساڵاچووی سەرووی 70 ساڵ.
كۆی گشتیی ئەو كەسانەی لەم ماوەیەدا لە ئێران كوژراون، بەم شێوەیە بەسەر تەمەنە جیاوازەكاندا دابەش بوون: منداڵی خوار یەك ساڵ حەوت كوژراون، منداڵی یەك بۆ 12 ساڵ 255 كوژراون، تەمەن 13 بۆ 18 ساڵ 121 كوژراون، گەنجانی 19 بۆ 30 ساڵ 969 كوژراون.
بەپێی ئامارەكەی ئێران، تەمەنی 31 بۆ 40 ساڵ 792 كەس كوژراون، تەمەنی 41 بۆ 50 ساڵ 639 كەس كوژراون، تەمەنی 51 بۆ 60 ساڵ 267 كەس كوژراون، تەمەنی 61 بۆ 70 ساڵ 163 كەس كوژراون، بەساڵاچووان 60 كەس كوژراون.